پەیامی هاوخەمی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ رووداوی بومەلەرزەكەی توركیا وسوریا
2023-02-06 10:14     105 جار بینراوە      کۆمێنت
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی هاوخەمی ئاراستەی كەسوكار و زیانلێكەوتوانی رووداوی بومەلەرزەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی توركیا و سوریا كرد.
دەقی پەیامەكە...
دڵمان لەگەڵ كەسوكاری قوربانیان و زیانلێكەوتووانی بوومەلەرزەكەی توركیا و سوریایە و هاوبەشی ئەم خەم و ئازارە دڵتەزێنەین.
نزا بۆ چاكبوونەوەی بریندارەكان دەكەین و لەخوای گەورە داواكارین ئارامی و سەلامەتی بەهەموولایەك ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بابەتی زیاتر