مەكتەبی سیاسی یەكێتی: یەكگرتووی ئیسلامی لەپرۆسەی سیاسی كوردستاندارۆڵی بەرچاو و ئیجابی هەبووە
2023-02-05 17:35     147 جار بینراوە      کۆمێنت
بەبۆنەی یادی 29 ساڵەی ئیعلانكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی لەو حزبە دەكات و ڕایدەگەەیەنێت كە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ساڵانی رابردوودا وەك هێزێكی سیاسی میانڕەوئاشتیخواز لەپرۆسەی سیاسی كوردستاندارۆڵَی بەرچاو و ئیجابی هەبووە.
دەقی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان:
بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
بەرێزان ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
پیرۆزبایی یادی( 29) ساڵەی ئیعلانكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەبەرێزتان وئەندام ولایەنگرانتان دەكەین.
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ساڵانی رابردووداوەك هێزێكی سیاسی میانڕەوئاشتیخواز لەپرۆسەی سیاسی كوردستاندارۆڵَی بەرچاو و ئیجابی هەبووە.
هیوادارین ئەم یادەتان ببێتەهەوێنی قووڵبونەوەی زیاتری تەبایی و هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسیەكانی كوردستان لەپێناوخزمەتكردنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەماندا.
بەرێزان، لەم قۆناغەداكەپرۆسەی هەڵبژاردنی پارلەمانی كوردستان لەبەردەمماندای، ئومێد دەخوازین هەوڵەكانمان چڕتربكەینەوە بۆرەخساندنی ئامادەسازییەكی پێشوەختەی گونجاو كە خۆی دەبینێتەوە. لەهەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و رێكخستنەوەی لیستی دەنگدەران و جێگیركردنی ئەوەی كە پێكهاتەكان نوێنەری خۆیان هەڵبژێرن و وەك كارتی فشاری لایەنێكی سیاسی بەكارنەهێنرێن، تاكو هەڵبژاردنێكی پاك وبێگەرد لەوادەی خۆیدا بەرێوە بچێت.
لە كۆتاییدا دووبارە هیوای سەركەوتن وبەردەوامیتان بۆدەخوازین.
مەكتەبی سیاسیی
یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان
بابەتی زیاتر