روونکردنەوەیەک لە تیمی پارێزەرانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی-یەوە
2023-02-02 20:54     360 جار بینراوە      کۆمێنت
سەبارەت بەسکاڵاکانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و لاهور جەنگی بورهان، بەهەموو لایەکی رادەگەیەنین کە؛ هەموو سکاڵاکان لەبەرژەوەندی سەرۆک بافڵ کۆتایی پێ هاتووەو لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش پەسەند کراوە.
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەمواری پەیڕەوی ناوخۆیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیانی پەسەند کردووە، کە تیایدا؛ پەیڕەوی بەڕێوەبردنی یەکێتی گۆڕیوە لەسیستەمی هاوسەرۆکییەوە بۆ سیستەمی سەرۆکی.
هەروەها ئەو سکاڵایەی کە باس دەکرێت لەدادگای لێکۆلینەوەی ئاسایشی هەولێر؛ ئەو داوایە لەتایبەتمەندی ئەو دادگا بەڕێزە نیەو ئەو نوسراوەی بڵاو کراوەتەوە تەنیا رونکردنەوەیە نەک بڕیاری دادگا، بۆ زانیاری هەموو لایەکیش؛ جارێکی تر بڕیار لەو داوایە نادرێت بەهۆکاری ئەوەی پێشتر ئەم داوایە حسم بووەو پلەی کۆتایی وەرگرتووە.
ئینجا بەپێی بڕیاری دادگای تایبەتمەند، لاهور جەنگی نەک تەنها پۆستی نییە لەناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، بەڵکو یەکێکە لەدەرکراوەکان بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتی.
تیمی پارێزەرانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی
بابەتی زیاتر