سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا پێشوازی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عیراق کرد
2023-02-02 19:31     121 جار بینراوە      کۆمێنت
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا پێشوازی لە ئێریک شۆڤالییێ، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عیراق کرد.
لە دیدارێكدا دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەكانی هەرێم و عیراق تاوتوێكران و یەكخستنی هەوڵەكان لەپێناو تێپەڕاندنی بەربەستەكان و زاڵبوون بەسەر كێشەكاندا جەختیلێكرایەوە.
سەرۆك بافڵ ئاماژەی بە هەوڵ و هەنگاوە سیاسییەكانی یەكێتی كرد لەپێناو بونیادنانی داهاتوویەكی سەقامگیر و رایگەیاند، وڵات پێویستی بە كۆدەنگی و یەكڕیزی هەیە بۆ زاڵبوون بەسەر كێشەكاندا، ئامانجی ئێمەش گەڕاندنەوە و پتەوكردنی متمانەیە لەنێوان هێزە سیاسییەكاندا تاوەكو هەموومان پێكەوە وڵات بەرەو داهاتوویەكی ئارام و سەقامگیر ئاڕاستە بكەین.
هەر لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا جەختیلێکرایەوە و سەرۆک بافڵ رایگەیاند، بەوپێیەی فەڕەنسا ھاوبەشێکی سەرەکی ھەرێم و عێراقە، داواکارم پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەكان فراوانتر بکرێت و رۆڵێكی كاریگەرتر بگێڕن لەبەرەوپێشچوونی هەرێم و عیراقدا.
بابەتی زیاتر