بافڵ جەلال تاڵەبانی و ئیبراهیم محەمەد بەحر علوم کۆبوونەوە

  2023-02-02 16:11      130 جار بینراوە        کۆمێنت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا پێشوازی لە ئیبراهیم محەمەد بەحر علوم، کەسایەتی دیاری عیراق کرد.

لە دیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو گفتوگۆ لەبارەی فراوانکردنی هەماهەنگییە کەلتوورییەکان و هاریکاری نێوان دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و بەحر علوم کرا و ئەنجامدانی کاری هاوبەش لەپێناو بەرەوپێشچوونی کایەکانی رووناکبیری و پتەوکردنی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان لەنێوان هەموو گەلانی عیراق بەگرنگ وەسفکرا.

لە دیدارەکەدا ئیبراهیم محەمەد بەحر علوم ستایشی رۆڵی مێژوویی و لەبیرنەکراوی سەرۆک مام جەلالی کرد و رایگەیاند، خانەوادەی بەحر علوم بە رێزێکی زۆرەوە لە پێگەی سەرۆک مام جەلال و ئەو سیاسەتە حەکیمانەیە دەڕوانێت کە پەیڕەوی دەکرد، ئێستاش بەخۆشحاڵییەوە سەرۆک بافڵ درێژەپێدەری هەمان سیاسەتە و هەوڵەکانی لەپێناو سەقامگیریی وڵاتدا بەرز دەنرخێنین.

لەبەرامبەردا سەرۆک بافڵ سوپاسی خانەوادەی بەحر علومی کرد کە لەهەموو قۆناغەکاندا پشتیوانی مافەکانی گەلی کورد بوون و رۆڵێکی گرنگیان گێڕاوە لە قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیاندا.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو