بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لەعیراق کۆبووەوە

  2023-02-02 12:30      114 جار بینراوە        کۆمێنت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا پێشوازیکرد لە ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق.

لە دیدارێکدا دۆخی سیاسی و ئابووری عیراق گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرایەوە.

سەرۆک بافڵ ئاماژەی بە هەنگاوەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەستپێکی قۆناغێکی نوێی سیاسی و رایگەیاند، خەڵکەکەمان قوربانیی سەرەکی ناکۆکییەکانن و پێویستە بەزووترین کات کۆتایی بەو دۆخە نەخوازراوە بهێنرێت. دەبێت رێککەوتنێکی یەکجارەکی بکرێت و چارەسەرێکی بنچینەیی بۆ کێشەکان بکرێت، بۆ ئەمەش دەبێت دەستوور خاڵی یەکلاکەرەوە بێت.

لەبارەی دۆخی هەرێم و ژیانی هاوڵاتییانەوە سەرۆک بافڵ بەرچاوڕوونیدایە باڵیۆزی ئەمەریکا و وتی، ئامانجی ئێمە دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئارام و سەقامگیرە بۆ خەڵکەکەمان، هەموو هەوڵێکیش لەو پێناوەدا دەدەین و ژیانی خەڵک لەسەروو هەمووشتێکەوەیە.
سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنیش لەوادەی خۆیدا سەرۆک بافڵ رایگەیاند، ئێمە لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نین، بەڵام پێویستە یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە و تۆماری دەنگدەران پاکبکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو