فەرمانگەی کاروباری حزب و رێکخراوەکان لە کۆمیسیۆن تەئکید لە راستی و دروستی بڕیارەکانی یەکێتیی دەکاتەوە
2023-02-01 22:12     312 جار بینراوە      کۆمێنت
راستی و دروستی بڕیارەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بە گوێرەی نووسراوێکی فەرمانگەی ناوبراو کە بۆ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەغدا ناردویەتی سیستمی هاوسەرۆکی لەناو یەکێتیی نەماوە، چونکە بە شێوەیەکی ئوسولی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکە هەموارکراوەتەوە و فەرمانگەی کاروباری حزب و رێکخراوەکان لە کۆمسێۆنی باڵای هەڵبژادنەکانیش لەم بارەیەوە بەرەسمی ئاگادار کراوەتەوە.
فەرمانگەکەی کۆمسێۆن ئاماژە بەوە دەکات کە باسی هاوسەرۆکی هی ساڵی ٢٠٢١ کە هێشتا پەیڕەو هەموار نەکرابوو ، بەڵام بە نووسراوی ژمارە ٢٢٢٦ لە ١٣-١٢-٢٠٢٢ هەمواری پەیڕەوی یەکێتیی پەسەندکراوە کە بەو پێیە هاوسەرۆکی تەوابووە . ئەمەی خوارەوە کۆپییەکی نووسراوەکەیە بۆ ئاگاداری هەموو لایەک.
بابەتی زیاتر