بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەك ئاراستەی بنەماڵەی كوێخا ئیبراهیمی دیلمان دەكات
2023-01-27 10:42     196 جار بینراوە      کۆمێنت
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، پرسەنامەیەك ئاراستەی بنەماڵەی كوێخا ئیبراهیمی دیلمان دەكات بۆ كوچی دوایی حاجی خەج حامد، ئەمە دەقی برسەنامەكەیە:
بەڕێزان بنەماڵەی كوێخا ئیبراهیمی دیلمان، تیكۆشەری دێرینی گەلەكەمان
بۆ كۆچی دوایی خاتوو (حاجی خەج حامد) خێزانی كەسایەتی دیاری كۆچكردوو كوێخا ئیبراهیمی دیلمان و دایكی شەهیدان (سەڵاح دیلمانی، مەجید دیلمانی)، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە، كەسوكار و خزمانی دیلمان دەكەین كە نموونەی خەبات و تێكۆشانن لەپێناو كوردستان.
لەخوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بە هەموولایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بابەتی زیاتر