بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەتوانین رێگە لەهەر مەرامێک بگرین کە دەیەوێت سەقامگیری وڵاتەکەمان تێکبدات

  2023-01-24 18:43      166 جار بینراوە        کۆمێنت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازی لە سابت محەمەد سەعید عەباسی، وەزیری بەرگری عیراق كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا خالید شوانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و هەرێم كەمال ئاغا ئەندامی سەركردایەتی ئامادەبوون دۆخی ئەمنیی وڵات و ناوچە دابڕێندراوەكان، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و چالاكتركردنی ژوورە هاوبەشە سەربازییەكان گفتوگۆی لەبارەوەكراو فراوانكردنی هەماهەنگییە سەربازی و هەواڵگرییەكان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری جەختیلێكرایەوە.
لە بەرامبەردا بافڵ جەلال تاڵەبانی، ستایشی هێزە نیشتمانییەكانی كرد لەبەرامبەر هەوڵ و ماندووبوونی بەردەوامیان بۆ پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان و رایگەیاند، بەردەوامی و فراوانكردنی هەماهەنگییەكانی نێوان هەردوولا فاكتەرێكی گرنگی پاراستنی ئارامییە و دەتوانین رێگە لەهەر مەرامێك بگرین كە دەیەوێت سەقامگیری وڵاتەكەمان تێكبدات.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو