سەرۆکی یەکێتی پیرۆزبایی لە دامەزراوە دادوەرییەکان دەکات
2023-01-23 17:39     153 جار بینراوە      کۆمێنت
پیرۆزبایی
بەبۆنەی رۆژی دادوەریی عیراقەوە، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی دامەزراوە دادوەرییەکان کردووە، کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەناوی خۆم و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە لە رۆژی دادوەریی عیراقدا، پیرۆزباییەکی گەرم لە دامەزراوە دادوەرییەکان دەکەم کە سیمبوولی دادگەری، گەشەپێدانی دیموکراسی و پایەیەکی پتەون لە پایەکانی دەوڵەتی شارستانی.
ئەم بۆنەیە بە دەرفەتێکی گرنگ دەزانم بۆ دووپاتکردنەوەی پرەنسیپە نەگۆڕەکەمان لە پەرۆشی و پابەندبوونمان بە گەشەپێدانی دەسەڵاتی دادوەری و پشتیوانیکردن لە ئەرکە گەورەکانی، هەروەها پارێزگاریکردن لە دادگەری و دیموکراسی لەپێناو چەسپاندنی یاسا و پاراستنی مافی تاکەکان لە وڵاتدا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بابەتی زیاتر