مەکتەبی سیاسی پیرۆزبایی لە PUKMEDIA دەکات
2023-01-21 16:18     152 جار بینراوە      کۆمێنت
پیرۆزبایی
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی وێب سایتی PUKMEDIA ، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنوسەر و میدیاکارانی وێب سایتەکە کردووە، ئەمە دەقەکەیەتی:
بەرێزان سەرنوسەر و میدیاکارانی PUK MEDIA، لەساڵیادی دامەزراندنی وێب سایتەکەتاندا گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەین . لەماوەی چەند ساڵی کارکردنتاندا توانیوتانە لە نێوکاروانی میدیای ئەلەکترۆنیدا بەگەیاندنی هەواڵی راست و بابەتی سەنگین وەک سەکۆیەکی پیشەییانەی پابەند بەئیتکی رۆژنامەگەریی بناسرێن ،ئەم هەوڵە سەرکەوتوانەیشتان جێگەی دەست خۆشی و مایەی شانازیی هەمووانە.
هەر لەم بۆنەیەدا هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆدەخوازین لەو هەنگاوانەی لەنوێگەری لایەنە جیاجیاکانی وێب سایتەکەدا گرتونانەتەبەر و لە پۆلێن و ڕیزبەندی ماڵپەر و سایتەکانی هەواڵدا لە پێشەنگیدا بتانبینین.
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بابەتی زیاتر