مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی: بڕیاردانی ئیمڕۆی پەرلەمانی ئەڵمانیا گرنگی زیاتر دەبەخشێت بۆ گەڕاندنەوەی مافەكانی ئێزدییەكان

  2023-01-19 18:31      139 جار بینراوە        کۆمێنت

لەدوای ناساندنی كۆمەڵكوژیی ئێزیدیەكان  لەپەرلەمانەكانی بریتانیاو ئەرمینیاو چەند وڵاتێكی یەكێتی ئەوروپا، بڕیاردانی ئیمڕۆی پەرلەمانی ئەڵمانیاش گرنگی زیاتر دەبەخشێت بەیەكخستنی ئەوهەوڵە نێودەوڵەتیانەی كە تێدەكۆشن بۆ قەرەبوكردنەوەو گەڕاندنەوەی مافەكانی ئێزدییەكان.
بڕیاردان لەسەر بەجینۆساید ناساندنی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان لەئاستی نێودەوڵەتیدا، دەبێتە هاندەرو پشتیوانێكی زیاتری ئێمە بۆ گەڕان و سۆراخكردنی ئەو خوشك و برایانەی كە تاكو ئێستا چارەنوسیان نادیارە، هەروەها كاركردنمان بۆ ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانەی كەبە وێرانەیی ماونەتەوەو تاكو ئەو دانیشتوانانەی بۆ بگەڕێنینەوە  كەلەكەمپ و چادرگەكاندا هێڵدراونەتەوە.

مەكتەبی سیاسی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو