سەرۆک بافڵ: بەتوندی تاوانە گەورەکەی پارێزگای مێردین ئیدانە دەکەم
2023-01-19 15:49     134 جار بینراوە      کۆمێنت
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئیدانەی تاوانەکە گەورەکەی پارێزگای مێردین لەتورکیا دەکات و پرسەو هاوخەمیی بۆ کەسوکاری قوربانیان دەردەبڕێت.
بەتوندی تاوانە گەورەکەی پارێزگای مێردین لە تورکیا ئیدانە دەکەم کە بەهۆیەوە پێنج هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا.
وێڕای پرسە و هاوخەمی قووڵمان بۆ کەسوکار و خانەوادەکانیان، داواکارم لایەنە پەیوەندیدارەکانی تورکیا بەدواداچوونی جدی بکەن و تاوانباران رووبەڕووی دادگا بکەنەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بابەتی زیاتر