سەرۆکی یەکێتی پێشوازیکرد لە کونسوڵی ئەمریکا لە هەرێم

  2023-01-18 19:48      140 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمەنێک لە دیدارەکە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە ئێرڤن هیکس، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان.
لە دیدارێکدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هاریکارییەکان لە بوارەکانی وەبەرهێنان، کشتوکاڵ و بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابووریی هەرێم کرایەوە و رۆڵی ئازادی رادەربڕین و میدیای سەربەخۆ لەبەرەوپێشچوونی رەوتی دیموکراسیدا گفتوگۆی لەبارەوەکرا.
لە درێژەی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ ئاماژەی بە هەنگاوەکانی بووژاندنەوەی بازاڕ و کاروکاسبی هاوڵاتییان کرد و داواکارییەکانی بازرگان و خاوەنکارانی گەیاندە کونسوڵی ئەمریکا و داوایکرد هاوکار و پشتیوان بن لەسەرخستنی ئەم پرۆسەیەدا.
سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی داعش، سەرۆک بافڵ سوپاسی رۆڵ و پشتگیری بەردەوامی هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد کە هاوکار و بەشدارێکی سەرەکین لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی تیرۆریستان و هەنگاونان بە ئاراستەی سەقامگیریی لە ناوچەکە.
لە بارەی چالاکییەکانی ئەم رۆژانەی ئێرڤن هیکس، کونسوڵی ئەمریکا لە هەرێم، کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان، بەرپرسانی یۆنامی و یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی، سەرۆک بافڵ بەخێرهاتنی کرد و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیی بۆ خواستن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو