ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەكگۆرك بڵاوكرایەوە

  2023-01-17 19:46      1220 جار بینراوە        کۆمێنت

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و برێت مەکگۆرک، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بڵاوکرایەوە، کە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هەولێر بەڕێوەچوو، نووسینگەی راگەیاندنی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە:" دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر، پێشوازی لە برێت مەکگۆرک، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و وەفدێکی باڵای هاوڕێی کرد". ئەوەشی خستەڕوو:" لە دیدارێکدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی هەرێم و عیراق تاوتوێکران و جەخت لە یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان کرایەوە لەپێناو زاڵبوون بەسەر کێشەکاندا". راشیگەیاند:" لە درێژەی دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان گفتوگۆی لەبارەوەکرا"

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو