یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە زوممار

  2023-01-15 20:19      303 جار بینراوە        کۆمێنت

ئاراس محەمەد ئاغا ..ھاوکاری یەکێتی دەگەیەنێتە خانەوادەی شەھیدانی یەکێتی لە دەڤەری زومار

ئیمڕۆ یەك شەمە ١٥ ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣  ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی موسڵ بە هاوڕێیەتی وەفدێکی باڵ مەلبەند سەردانی رۆژئاوایی دیجلەی کردو سەرەتالە بارەگای کۆمیتەی زوممار پێشوازی کرد لە ژمارەیەك کەسوکار و خانەوادەی شەھیدانی مەفرەزە سەرەتاییەکانی شۆڕشی نوێ و شەهیدانی قۆناغەکانی تری خەبات لە دەڤەری زومار.

لەدیدارێکدا لێپرسراوی مەلبەند رایگەیاند یەکێتی ھەمیشەخۆی بەخزمەتکاری کەسوکار و بنەماڵەی شەھیدان زانیوە ئەوەی لە توانای بێت درێغی ناکات بە تایبەتی ئەم دەڤەرە لەسەرەتای هەڵگیرساندنی  شۆڕشی نوێ و دروستکردنی مەفرەزە سەرەتاییە چەکدارەکانەوە، خاوەنی چەندین جوامێر بووە کە سەرکردایەتی وفەرماندەیی ئەو مەفرەزانەیان کردوە وبانگی شۆرشی نوێیان بە ناوچەکە و کوردستاندا بڵاو کردۆتەوە کە  پێشەنگ وسەرقافڵەی ئەو جوامێرانە شەھید ئیبراھیم عەزۆ و ھاورێکانی بوون.  پاشان لێپرسراوی مەلبەند گوێی لەپێشنیار وداواکاری خانەوادەی شەھیدان گرت ودواتر ھاوکاری ورێزلێنانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەخشرایە کەسوکاری شەھیدانی یەکێتی لە دەڤەرەکە .
هەرلە بەسەرکردنەوەی دەڤەرەکەدا  ئاراس محەمەد ئاغا لەگەڵ ئەنجومەنی کۆمیتەکانی بەردیە وزوماروتەلەعفەروعیازیە کۆبۆوەو ئەرک وجۆش و خرۆش و گەشەکردنی  ئۆرگانەکانی یەکێتی لەو دەڤەرە بەرزنرخێندرا  ، لەکۆتایی سەردانەکەیان بۆ دەڤەرەکە لێپرسراوی مەلبەند و وەفدە هاوڕێکەی سەردانی چەند خانەوادەیەکی تێکۆشەر و ئە ندامی  یەکێتی و چەندین کەسایەتی  ناوچەکەیان کردو لە نزیکەوە گوێی لە سەرنج و پێشنیار و داوکاریەکانیانی  گرت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو