مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتییەكان پێشوازی لە ژمارەیەكی بەرچاوی كوڕان و كچانی سلێمانی كرد

  2023-01-14 19:57      214 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ شەممە ١٤ی كانونی دووەمی ٢٠٢٣ هەڤاڵ (جوتیار نوری) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی ڕێكخراوەدیموكراتییەكان، بە ئامادەبونی هەڤاڵ (فریاڵ عبداللە)ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی ڕێكخراوەپیشەییەکان و هەڤاڵ (سەفین شەهید یاسین)ئەندامی مەكتەب لە  هۆڵی شازاد سائیب لە بارەگای مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە ژمارەیەكی بەرچاو لە گەنجانی سلێمانی كرد و لە گەڵیان كۆبۆوە.
هەڤاڵ (جوتیار نوری) وێڕای بەخێرهاتنیان بەناوی سەرۆك ( بافڵ جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە بەگەرمی بەخێرهاتنی كردن و وتی خۆشحاڵین كەدەبینین ژمارەیەكی بەرچاو لە كوڕان و كچانی سلێمانی بڕیاری كاركردن و خزمەتكردنتانداوە لە ناو ڕیزەكان و ئۆرگانەكانی یەكێتی و بەتایبەت مەكتەبی ڕێكخراوەدیموكراتییەكان، ڕاشیگەیاند یەكێتی ماڵەگەورەكەیەو ئەمڕۆش ئێوەی نەوەی ئایندەی ئەم هەرێمەی لە ئامێزی خۆی گرتووە، بۆیە ئومێدی زیاترمان لەسەر تواناكانتان هەڵچنیوە چونكە یەكێتی حیزبی گەنجانەو ئێوەش لە چوار چێوەی یەكێتیدا دەتوانن بگەنە هیواكانتان و سەركردەی دواڕۆژی حیزبەكەی خۆتان بن، هەڤاڵ لێپرسراوی مەکتەب، لەدرێژەی وتەكەیدا وتی ئێوە هاتون وزەو تواناكانی خۆتان بخەنە خزمەتی  یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە بۆیە ئێمەش وەك یەكێتی و وەك مەكتەبی ڕێكخراوەدیموكراتییەكان هاوتەریب لە گەڵ هیواو ئاواتەكانی ئێوەدا هەنگاوە نێین و پشتیوانتانەبین.
دواتر هەڤاڵ (فریاڵ عبداللە) لێپرسراوی بۆردی ڕێكخراوە پیشەییەكان، ڕایگەیاند باشترین بڕیارتانداوە، ئێمەش دەست بەردارتان نابین خۆشحاڵیش بوین كە ئەم ژمارە زۆرەی كوڕان و كچانی گەنج دەبینین كە دەیانەوێ لە ناو ئۆرگانەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان حیزبەكەی خۆیان دەست بەكاری ڕێكخراوەیی و حیزبی بكەن.
لە كۆتایدا نوێنەری ئەو ژمارە گەنجە، ڕایگەیاند ئەمڕۆ بڕیارە دروستەكەماندا و هاتین بە یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڵێین تۆ باشترین حیزبی گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستانی و خزمەت و لەخۆبردوییەكانت وایلێكردین ئەو بڕیارەبدەین و یەكێتی وەك حیزبی خۆمان هەڵبژێرین، هەروەها سوپاسی هەڤاڵ لێپرسراوی مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتییەكانیانكرد بۆ ئەو پێشوازییەگەرمەی لێیانی كردووەو بەداواكەیان ڕازیبونە كە وەك ئەندام و كادری یەكێتی خزمەت بكەن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو