پرسەنامەیەک لە قوباد تاڵەبانییەوە
2023-01-14 17:16     194 جار بینراوە      کۆمێنت
پرسەنامە و هاوخەمی
بۆ کۆچی دوایی خاتوو( حەفیدەخانی کچی شێخ مەولانا ) خێزانی خوالێخۆشبوو شێخ رەئوف سراج الدین، قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو، کردووە، ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێز کاک شێخ مادح شێخ عثمان سراج الدین نەقشەبەندی
بەڕێزان کاک شێخ یادگار شێخ رەئوف و برایانی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵى کۆچی دوایی خاتوو( حەفیدەخانی کچی شێخ مەولانا ) خێزانی خوالێخۆشبوو شێخ رەئوف سراج الدینم بیست.
خاتوو حەفیدەی کۆچکردوو لە بنەماڵەی گەورەی شێخانی سراج الدین، بنەماڵەیەكی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر وئاینی رەسەنی کوردستانن و ھەمیشە چاکە خواز و خزمەتکاری ئاین و پێکەوەژیان بوون، کۆچکردنی بۆ ئێمە جێگای داخە.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و هەموو بنەماڵەی گەورەی سراج الدین و خزمانی نەقشەبەندی و موریدانی تەریقەت ئەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
خواى گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
بابەتی زیاتر