یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لقی كەركوكی یەكێتیی نوسەرانی عێراقی بردەوە
2023-01-14 15:07     163 جار بینراوە      کۆمێنت
دیمەنێک لە پرۆسەکە
ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی 14/1/2023 لە پرۆسەیەکی دیموکراسیدا ھەڵبژاردنی نوسەرانی عێراق لقی کەرکوک، لە ھۆڵی بەرێوەبەرایەتی وەرزش و لاوان لە تسعین بەرێوەچوو، كاندیدانی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان (ھاشم جەباری و فەیسەڵ ھەمەوەندی) متمانەی كۆنفرانسیان بەدەستھێنا ،
لە نەتەوەی عەرەب (محمد خضر حەمدانی و موشی پولس)
لە نەتەوەی تورکمان (ابراھیم قوریالی، ئایدن كەركوكی)
کاندیدی کۆتای ژنان (زكريات عبدالله) سەرکەوتن بوون بە ئەندامی دەستەی لقی کەرکوک.
بەپێی ئەو سیستمەی بۆ ھەڵبژاردنەكە دانراوە ، دوو ئەندام لق بۆ كورد دوو ئەندام لق بۆ عەرەب دوو ئەندام لق بۆ توركمان یەك ئەندام لق بە كۆتای ژن سەردەكەوێت، وێڕای ئەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ھەردوو ئەندامەكەی پشكی كوردی بردووەتەوە، دۆستەكانی كورد و یەكێتی لەسەر پشكی عەرەب و توركمان و كۆتای ژنان سەركەوتوون، بەمەش دەستكەوتێكی تری یەكێتی چوە سەر خەرمانی دەستكەوەكانی كورد لە كەركوكدا.
بابەتی زیاتر