مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی شێخ محەممەد عەزیز دەکات

  2023-01-13 09:00      166 جار بینراوە        کۆمێنت
پرسەنامە و هاوخەمی

بۆ کۆچی دوایی کاک رەحیم عەزیز، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی شێخ محەممەد عەزیز لە مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال کرد کە برای کۆچکردووە، ئەمە دەقەکەیەتی: 

 برای بەڕێز شێخ محەمەد عەزیز لە مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال

بۆ کۆچی دوایی  کاک (رەحیم عەزیز)ی براتان  هاوخەمی قووڵی خۆمان بە بەڕێزتان و خانەوادە سەربەرزەکەتان رادەگەیەنین کە هەمیشە رۆڵی بەرچاوتان هەبووە لە خەبات و تێکۆشانی گەلەکەمان لەپێناوی ئازادی و سەرفرازیدا.
 داواکارین لەیەزدانی مەزن  کۆچکردوو بە بەهەشت شادبکات و  ئۆقرەیی و سەبووری بەبەڕێزتان و خانەوادەکەتان و دۆست و هاوڕێیانی  ببەخشێت.

ٳنا لله وٳنا ٳلیه راجعون

مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو