پرسەنامەیەک لە سەرۆکی یەکێتییەوە
2023-01-13 08:55     203 جار بینراوە      کۆمێنت
پرسەنامە و هاوخەمی
بۆ کۆچی دوایی کاک رەحیم عەزیز، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی شێخ محەممەد عەزیز لە مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال کرد کە برای کۆچکردووە، ئەمە دەقەکەیەتی
بەڕێز کاک شێخ محەمەد عەزیز لە مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال.
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (رەحیم عەزیز)ی براتانمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم کە نموونەی خەبات و تێکۆشانن لەپێناو گەلەکەمان.
لەخوای گەورە داواکارین رۆحی کۆچکردوو شادبکات و سەبووری و ئارامی بەهەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بابەتی زیاتر