سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ سەرۆک کۆماری عیراق کۆبووەوە
2023-01-09 14:13     195 جار بینراوە      کۆمێنت
لایەنێک لە کۆبوونەوەکە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و دکتۆر لەتیف جەمال رەشید، سەرۆککۆماری عیراق لە بەغدا کۆبوونەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عیراق کرا و جەخت لە یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان کرایەوە لەپێناو جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و سەرخستنی پرۆسی سیاسی لە وڵاتدا.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرد و رایگەیاند، لە هەوڵەکانمان بۆ تێپەڕاندنی ناکۆکی و چارەسەرکردنی کێشەکان بەردەوامین لەپێناو پاراستنی مافە دەستوورییەکانی کورد و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەکە.
بابەتی زیاتر