سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازیکرد لە جێگری کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا

  2023-01-05 21:14      159 جار بینراوە        کۆمێنت

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە سڤین موسلەر، جێگری کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێم.
‏‎لە دیدارێكدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەكان و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا گفتوگۆیان لەبارەوەكراو جەخت لە دۆزینەوەی چارەسەرێكی نیشتمانی و یەكجارەكی كرایەوە، بۆ ئەمەش یەكخستنی هەوڵەكان بەگرنگ زانرا.
‏‎پرسی پێشمەرگەو هەنگاوەكانی رێكخستنەوەی هێزەكان تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی: هەوڵەكانمان بۆ رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەو دروستكردنی هێزێكی نیشتمانی تۆكمە بەردەوامە، پشتیوانی و هاریكاری هێزەكانی هاوپەیمانانیش پرۆسەكە خێراتر دەكات و گرنگی خۆی هەیە.
‏‎لەبەرامبەردا جێگری کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لەهەرێم سەرەڕای دووپاتکردنەوەی پشتگیری و هاوکاریی وڵاتەکەی بۆ هەرێم، ستایشی هەوڵەكانی سەرۆكی یەكێتی كرد كە رۆڵێكی گرنگ و كاریگەری هەیە لەپرۆسەی سیاسی و هەنگاوەكانی بەئاڕاستەی سەقامگیری و ئاشتەوایی لە وڵاتدا.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو