مەکتەبی سیاسی هاوخەمیی بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەرێکی دێرین دەردەبڕێت
2023-01-04 14:27     246 جار بینراوە      کۆمێنت
پرسەنامە
بۆ کۆچی دوایی عەبدولقادر محەمەد ناسراو بە (قادر باجلوری) تێكۆشەری دێرینی یەکێتی، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو کردووە، ئەمە دەقەکەیەتی:
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڤاڵ عەبدولقادر محمد ناسراو بە قادر باجلوریمان پێگەیشت.
هەڤاڵ عەبدولقادر کادرێکی خاوەن خەبات و تێکۆشانی ڕێبازەکەی مام بوو .
بۆ ئەم کۆچە پڕ لە خەمە، وێرای گەیاندنی هاوخەمیمان بۆ خانەوادەکەی ، لە یەزدانی مەزن داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری بە کەس و کاری ببەخشێت .
انا لله و انا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بابەتی زیاتر