مەکتەبی سیاسی یەکێتی: ساڵی نوێ دەکەینە ساڵی خزمەتی زیاتری کۆمەڵانی خەڵک و گەشەکردنی چۆنایەتی یەکێتی و پتەوکردنی پەیوەندی هەڤاڵانە لە ئاستی ناوخۆی یەکێتی و دەرەوەشدا

  2022-12-31 11:50      232 جار بینراوە        کۆمێنت

 
 بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی 2023 ی زایینیەوە ،پیرۆزبایی  گەرم لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و سەرجەم هاونیشتمانیانی عێراق دەکەین .
هیوادارین لە ساڵی  نوێدا لە ئاست ئەو پێشهات وپرسانەی کە لەبەردەمی  هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکەدایە ، هەموو لایەکمان بتوانین  بە لێکتێگەیشتن لە پێناوی  بەرژەوەندی  هەرێم و جەماوەرەکەماندا هەنگاوەکانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری برەو پێبدەین و زاڵ  بین  بەسەر هەر ئاستەنگ و کێشەیەکدا کە بەربەستن لە ئاست دابین کردنی ژیانێکی ئارام و سەقامگیردا.
 
بۆ ساڵی نوێ ،وەک چۆن لە ساڵانی ڕابوردودا سیاسەتمان خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بوە بە بێ جیاوازی ، هەر ئەو سیاسەتەمان  برەو پێدەدەین بۆ باشترکردنی ژیانی هاوڵاتیان ،لەم پێناوەشدا لە کوردستان و لە بەغدا لە چوارچێوەی بەرژەوەندیەکانی گەلەکەمان و مافەنەتەوەییەکانماندا، کار بۆ پاراستنی  زیاتری یەکڕیزی نێوان لایەنە سیاسیەکان دەکەینەوە .
لە ئاستی ناوخۆیی حزبیشدا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرنامەی داڕشتوە کە ئەم ساڵ بکرێتە ساڵی پتەوکردنی گیانی هەڤاڵانە تاوەکو جۆش وخرۆشێک وەبەر ئەرکەکانماندا بهێنینەوە کە لە ڕووی چۆنایەتییەوە  ببێتە هەوێنی گەشەکردنی زیاتری یەکێتی لەناو گشت چین و توێژەکانی گەلەکەماندا . بەرەو ئاشتکردنەوەی سلێمانی و لەوێشەوە سەرتاسەری کوردستان، بەرەو سەوزکردنی سەرتاسەری وڵات بە نەمامی هیوا و ژینگەی حوکمڕانییەکی دادپەروەر بێ جیاوازی و جیاکاری.

جارێکی تر ساڵی نوێتان پیرۆز بێت.

                                                    مەکتەبی سیاسی
                                            یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو