سەرۆک بافڵ گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆک کۆمار کۆبووەوە
2022-12-24 12:42     123 جار بینراوە      کۆمێنت
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە بەغداو لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا چەندین دیداری سیاسی و کۆبوونەوەی گرنگی پەیوەست بە دۆخی هەرێم و عیراق ئەنجام دەدات.
لەو چوارچێوەشدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و د. لەتیف جەمال رەشید، سەرۆککۆماری عیراق لە بەغدا کۆبوونەوە.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان کرا و جەخت لە یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان کرایەوە لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی سیاسی، پاراستنی سەقامگیری و هەوڵەکانی حکومەت بۆ خزمەتکردنی خەڵک.
لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتیوانی لە هەموو ئەو هەوڵە ئەرێنییانە کرد کە بە ئاڕاستەی سەقامگیری سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی دەنرێن و رایگەیاند، هەر هێز و لایەنێک ئامانجی خزمەتکردنی وڵاتی هەبێت، ئێمە پشتیوانی دەکەین.
بابەتی زیاتر