بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی كۆسرەت رەسوڵ عەلی دەكات
2022-12-22 16:06     181 جار بینراوە      کۆمێنت
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی کۆسرەت رەسوڵ عەلی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد.
لەدیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی وێڕای هەواڵپرسی و هیوای تەندروستییەکی باش بۆ کاک کۆسرەت، کورتەیەکی لەبارەی دوایین هەنگاوەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپڕۆسەی سیاسی خستەڕوو، مێژووی پڕ سەروەری و خەباتی کاک کۆسرەتی بەرزنرخاند کە هەمیشە لەسەنگەری پێشەوەی بەرگری بووە لەخاکی کوردستان و ژیانی خۆی لەو پێناوەدا بەخشیوە.
دڵنیایشیدا کە یەکێتی نزیکە لە بەدیهێنانی ئەو خەون و ئامانجانەی کاک کۆسرەت خەباتی بۆ کردووەو وتی، ئێمە بەشوێنپێی سەرۆک مام جەلال و کاک کۆسرەت و هەموو سەرکردە تێكۆشەرەکانی تردا هەنگاودەنێین و یەکێتییەکەمان دەپارێزین.
بابەتی زیاتر