سەرۆک کۆمار پێشوازی لە سەرۆکی دیوانی وەقفی سونی دەکات

  2022-12-14 22:19      94 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمەنێک لە دیدارەکە

دکتۆر لەتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، رایگەیاند کە ئەرکی ئەوە پارێزەری دەستور بێت کە ئەمەش زامنی راستەقینەیە بۆ دۆخی گشتی لە وڵات ، دوپاتیکردەوە عێراقێکی بەهێز بۆ هەموو عێراقییەکانە ئەمەش لەڕێگەی پشتیوانیکردن و بەهێزکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت بە دیدێت.

 ئەم وتەیەی سەرۆک کۆمار لە میانی پێشوازیکردنی بەڕێزیاندا هات لە دکتۆر میشان موحیدین خەزرەجی سەرۆکی دیوانی وەقفی سونی کە ئەمڕۆ لە چوارشەممە 14ی کانوونی یەکەم لە کۆشکی کۆماری بەڕێوە چوو.

 سەرۆک کۆمار داوایکرد پەیامی لێبوردەیی و خۆشەویستی بڵاوبکرێتەوە لە رێگەی پێشکەشکردنی وتاری میانڕەو ئامێز، جەختیکردەوە لەسەر پێویستی قووڵکردنەوەی هاریکاری نێوان هەموو لایەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و وەستان بەرامبەر فکری توندرەوی و  سەپێنراو.

 سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد بە گرنگی ئەو پاڵپشتییەی کە لەلایەن ناوەندە ئاینییەکانەوە پێشکەش دەکرێن لە پێناو  خزمەتگوزارییە گشتییەکان بۆ هاووڵاتیان، ئاماژەیدا بە گرنگی پشتیوانیکردنی حکومەت لە هەوڵەکانی بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری خۆی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی کە  هاونیشتمانیان هیوای بۆ دەخوازن.

 سەرۆک لەتیف جەمال رەشید دوپاتیکردەوە لە گرنگیدان بە هەمو مەزارگە پیرۆزەکان و دەستکردن بە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی شوێنە ئاینییەکان و ناساندنی بۆ ئەوانەی سەردانی دەکەن بۆ چالاککردنی بواری گەشتیاری ئایینی کە دەتوانێت پاڵپشتی ئابووری وڵات بکات.

 لە بەرامبەردا سەرۆکی دیوانی وەقفی سونی سوپاسی سەرۆک کۆماری کرد بۆ ڕێنماییەکانی، جەختیکردەوە لە کاراکردنی ڕۆڵی ڕاوێژکاری و پەروەردەیی لە دامەزراوە ئاینییەکان و بڵاوکردنەوەی خۆشەویستی لە نێو هەموو عێراقییەکاندا.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو