پرسەنامەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەمزی عەبدوڵڵا

  2022-12-12 10:22      139 جار بینراوە        کۆمێنت

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین ھەڤاڵ (رەمزی عەبدوڵڵا) كوڕی شەھید عەبدوڵڵا حەمەڕەش پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خانەوادەكەی دەكات و ڕایدەگەیەنێت ، بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەم كە نموونەی بەرزی خەبات و قوربانیدانن لەپێناو كورد و كوردستان.
دەقی پرسەنامەكە : 

ھەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی
كەسوكار و خانەوادەی شەھید عەبدوڵا حەمەڕەش 
بەداخێكی زۆرەوە ھەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین ھەڤاڵ (رەمزی عەبدوڵا) برای بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەم كە نموونەی بەرزی خەبات و قوربانیدانن لەپێناو كورد و كوردستان.
لەخوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بەھەموولایەك ببەخشێت.
 
دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو