پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی جەبار ئەحمەد دەروێش
2022-12-12 09:25     250 جار بینراوە      کۆمێنت
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال بۆ كۆچی دوایی (جەبار ئەحمەد دەروێش) برای مامە غەفور پێشمەرگەی دێرین و فەرماندەی باڵای پێشمەرگە پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەكەی دەكات و ڕایگەیاند، بەم بۆنە غەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی لە ئێوە و كەسوكار و بنەماڵە نیشتمانپەروەرەكەتان دەكەم و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
دەقی پرسەنامەكە:
برای بەڕێزم مامە غەفور پێشمەرگەی دێرین و فەرماندەی باڵای پێشمەرگە
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە ھەواڵی كۆچی دوایی (جەبار ئەحمەد دەروێش)ی برای ئازیزتانم بیست.
بەم بۆنە غەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی لەئێوە و كەسوكار و بنەماڵە نیشتمانپەروەرەكەتان دەكەم و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
خوای گەورە لە كۆچكردوو خۆش بێت و جێگای بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال
بابەتی زیاتر