بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە مەحمود سەنگاوی دەکات

  2022-12-08 17:02      208 جار بینراوە        کۆمێنت

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە ھەڤاڵ مەحمود سەنگاوی، لێپرسراوی میحوەری گەرمەسێری ھێزی پێشمەرگەی کوردستان.

‎لەکۆبوونەوەكەدا كە وەھاب ھەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای دژەتیرۆر ئامادەبوو، دۆخی ئەمنی و سەربازی گەرمەسێر و جموجۆڵی پاشماوەکانی داعش لەسنووری حەمرین و ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان تێدایە گفتوگۆیان لەبارەوەكرا.

‎لەدرێژەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ ستایشی هەوڵەكانی لێپرسراوی میحوەری گەرمەسێر، ھێزی پێشمەرگە، دەزگای ئاسایش، دژەتیرۆر، کۆماندۆی کوردستان و ھێزەکانی ناوخۆی كرد كە لێبڕاوانە لە راپەڕاندنی ئەركەكانیان بەردەوامن وتی، هەوڵی بێوچاون و شەونخوونی ئێوە فاكتەری ئارامی و ئاسایشە لەناوچەكە، بۆیە داواكارم بەهەمان رۆحییەتەوە درێژە بە ئەركەكانتان بدەن و كوردستان و خەڵكەكەی وەك چاوتان بپارێزن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو