خاڵە شیهاب
2022-12-08 09:18     519 جار بینراوە      کۆمێنت
خاڵە شیهاب كوڕی شێخ نوری شێخ ساڵح-ە، ساڵی 1932 لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، شێخ نوری باوكی شاعیرێكی گەورەی كوردستانەو لەگەڵ عەبدوڵڵا گۆران-دا شیعری نوێیان داهێنا، لە بیستەكانی سەدەی رابردوودا سەرنووسەری رۆژنامە رەسمییەكەی حكومەتی شێخ مەحمود بوو.
شیهاب شێخ نوری ساڵی 1939 چۆتە قوتابخانەی فەیسەڵییە لە سلێمانی و ساڵی 1946 لە كۆلیژی فەیسەڵییە لەبەغدا وەرگیراوە.
لە خۆپیشاندانەكەی ساڵی 1950دا لە بەغدا بەشداریكردووە و بریندار بووە، بەهۆی ئەم بریندارییەوە وازی لەخوێندن هێناوە.
خاڵە شیهاب هەر لەتەمەنی لاوییەوە پەیوەندیكردووە بە ریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان-ەوە و لەسەر هەڵوێستی سیاسی خۆی چەندین جار زیندانی كراوە و تووشی ئازارو دوورخستنەوە بووە.
خاڵە شیهاب لەناو ریزەكانی پارتی-دا هەوڵیداوە برەو بە بیروڕای سۆسیالیستی بدات و لەم پێناوەشدا ماوەیەك لە بەغدا كتێبخانەیەكی دانا بۆ بڵاوكردنەوەی سەرچاوە زانستییەكانی سۆسیالیست، لە سەرەتای حەفتاكانی سەدەی رابردوودا رۆڵێكی گەورەی بینی لەدامەزراندنی (كۆمەڵەی ماركسی- لینینی)دا.
دوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلول هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەك تێكۆشەری تردا بۆ پەیوەندیكردن بەسەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان-ەوە، ویستیان لەئێران-ەوە خۆیان بگەیەننە دەرەوەی عیراق تا سەبارەت بەبارودۆخی تازەی كوردستان و ئەركە رێكخراوەیی و سیاسیەكان بیرورایان لەگەڵدا بگۆڕنەوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی رژێمی شای ئێران ئەم پۆلە تێكۆشەرەیان دەستگیركردو تەسلیم بەكاربەدەستانی عیراقیان كردنەوە.
ئەم سەركردە گەورەیە رۆژی 21-11-1976 و لەگەل شەهیدان جەعفەر عەبدولواحیدو ئەنوەر زۆرابدا لەسێدارەدران.
بابەتی زیاتر
دكتۆر خالید
2022-12-13 11:46
عومەر دەبابە
2022-12-08 11:50
عەلی عەسكەری
2022-12-08 11:08
شەوكەت حاجی مشیر
2022-12-06 12:22