پرسەنامەیەک لەسەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە
2022-12-07 23:00     427 جار بینراوە      کۆمێنت
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی محەمەد تۆفیق کانی وەتمانی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات. ئەمەش دەقەکەیەتی:
ھەڤاڵ کاک تۆفیق کانی وەتمانی، فەرماندەی تێکۆشەر و پێشمەرگەی رۆژە سەختەکان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاکە (محەمەد)ی کوڕی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم کە نموونەی خەبات و تێکۆشانن لەپێناو کوردستان.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بابەتی زیاتر