ڕێككەوتنامەی سایكس–پیكۆ

  2022-12-07 08:15      302 جار بینراوە        کۆمێنت

ڕێككەوتنامەی سایكس–پیكۆ، رێكەوتننامەیەكی نهێنیی نێوان فەڕەنساو بریتانیا بوو تایبەت بە رۆژئاوای ئاسیاو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتیش بۆ دابەشكردنی خاكی كوردو ئەرمەن و عەرەب كە بەئاگاداری و پەسەندكردنی ئیمپڕاتۆریی ڕووسیا هاتە كایەوە. رێكەوتننامەكە دوای زنجیرەیەك كۆبوونەوە لەقاهیرەو لەندەن و پاریس و سان پترسبۆرگ، دواتر لە لەندەن لە ئایاری ١٩١٦ ئیمزاكرا.

ئامانجی ڕێككەوتننامەكە:
دابەشكردنی خاكی ئەو وڵاتانەبوو كە لەژێر دەستی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بوون، ئەم خاكانە دران بەهەریەكە بە وڵاتانی ڕووسیا و بەریتانیا و فەڕەنسا.

ناوەڕۆكی ڕێككەوتنامەكە:
هەر لەسەرەتای دەستپێكردنی جەنگی یەكەمی جیهانیەوە دەوڵەتە زلهێزەكان كەوتبوونە گفتوگۆ لەپێناوی ئەوەی كە زۆرترین ناوچەی ژێر دەستەیان هەبێت لەناوچەی ڕۆژهەڵات، بەتایبەتی ناوچەكانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بۆ خۆیان داگیربكەن، لەمەوە پەیماننامەیەك بەسترا لەنێوان چەند دەوڵەتێكداو لەمەدا بەریتانیا نەیدەویست سنووری بەسنووری ڕووسیاوە بێت، پەیماننامەكەش بریتی بوو لە (ڕێككەوتنامەی سایكس بیكۆ). ئیتر ئەوەبوو لە 16ی ئایاری 1916 (مارك سایكس)ی نوێنەری باڵای بەریتانیاو (جۆرج پیكۆت)ی نوێنەری فەرەنساو قونسوڵی پیشووی ئەو وڵاتە لە بەیروت، گەیشتنە ڕێكەوتنامەیەك، بەڵام پێش ئەوەی ڕووسیا بێتە ناو پەیماننامەكە لەچەند ناوچەیەكدا ڕێككەوتبوون، لەگەڵ ئەوەشدا نەیاندەتوانی ڕووسیا بێ‌ بەش بكەن، چونكە مێژوویەكی كۆنتری هەبوو لەناوچەكەدا، ئەوەبوو هەردوولا سەردانی پترسبۆرگیان كرد، پاش گفتوگۆیەكی سێ‌ لایەنە گەیشتنە ڕێككەوتانمەیەك كە دواتر بووە (سایكس- پیكۆت) و (سازانۆف)، ئەم ڕێكەوتنامەیە سەبارەت بەناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بوو كە لە (12بەند) پێك هاتبوو، لێرەدا زیاتر باس لەناوچەكانی كوردستان دەكەین كەدابەش كران بەسەر وڵاتانی نێو هاوپەیمانییەكە.

ناوچە دابەشكراوەكان:
1- ناوچەكانی باكوری كوردستان، لەگەڵ ئەستەنبوڵ و دەربەندەكانی ڕۆَژهەڵات درا بە ڕووسیا.
2- ناوچەكانی باشوری كوردستان و هەندێك ناوچەی باكوری درا بە فەڕەنسا.
3- بەشی سێیەم ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بوو كە وەك خۆی مابووەوە، واتە هەر لەژێر دەستی ئێران دا مابووەوە، بەڵام دواتر ئەم ڕێككەوتانامەیە كە سەرەتا بەنهێنی بوو ئاشكراكرا، ئەویش بەهۆی كشانەوەی ڕووسیا لەجەنگ، بەهۆی هەڵگیرسانی (شۆڕشی ئۆكتۆبەر)ی 1917 لە ناوخۆی ڕووسیا، دواتریش گشت هێزەكان لەو ناوچانە كشانەوە، بەڵام لەئەنجامی ڕادەستكردنی ناوچەكان، كوردستان بۆ چوار پارچە دابەشكرا، هەر لەبەر كشانەوەی هێزەكانیان لەو ناوچەیە، چەند دەوڵەتێكی نوێ لەناوچەكە درووستبوون، وەك عێراق و توركیا.
سەرچاوە:
1- الجزیرە (2011) اتفاقیە سایكس بیكو، بەردەستە لەم لینكە: www.aljazeera.net/news/arabic/2011/4/25/اتفاقیە-سایكس-بیكو-1916
2- المكی، عبدالواحد (2017) اتفاقیە سایكس-بیكو ایار مایو 1916، الفاعلون وخلفیاتهم: مقاربە بروزبوغرافیە، اسگور للدراسات التأریخیە، العدد (6)، صفحە:205-224
3- Ekinci, Ekrem Bugra (2015) Sykes-Picot: The Western agreement that sealed the Middle East's doom, Daily Sabah, Available from: www.dailysabah.com/feature/2015/07/10/sykes-picot-the-western-agreement-that-sealed-the-middle-easts-doom. 
4- وكالە وفا (2003) اتفاقیە سایكس بیكو الجز‌و الخاص بانجلترا وفرنسا ابریل-مایو سنە 1916
5- دەنگی ئەمریكا

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو