سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە فەیسەڵ کەریم خانی برادۆستی دەکات

  2022-12-05 19:46      143 جار بینراوە        کۆمێنت

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لە فەیسەڵ کەریم خانی برادۆستی.

‏‎لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی هەرێم و دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان كرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریكاری نێوان هێز و لایەنەكان، كەسایەتییە سیاسی، ئەكادیمی و رۆشنبیرییەكان كرایەوە لەپێناو دروستكردنی كۆدەنگیی نیشتمانی.

‏‎لە دیدارەكەدا سەرۆك بافڵ ئاماژەی بە رۆڵ و پێگەی خزمانی برادۆستی كرد لە قۆناغە جیاوازەكانی شۆڕشی گەلی كورد و وتی، یەكێتی هەوڵ و قوربانیدانی ئێوە بەرز دەنرخێنێت و پشتیوانیتان لە حزبەكە جێگەی شانازی و پێزانینی ئێمەیە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو