شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە بەغداد لەگەڵ ژنانی پەرلەمانتاری كورد كۆبووەوە
2022-12-05 14:36     253 جار بینراوە      کۆمێنت
لایەنێک لە کۆبوونەوەکە
خانمی یەكەمی عێراق داوا لە ژنانی پەرلەمانتاری كورد دەكات لە بەرامبەر پرسە نەتەوەییەكان یەك هەڵوێست بن.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە كۆشكی سەلام لە بەغداد بە ئامادەبوونی رابیحە حەمەد ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، لەگەڵ ژنانی پەرلەمانتاری فراكسیۆنە كوردییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووەوە و راگەیاند، رۆڵ و كاریگەری ژنان گرنگە لە سەرجەم كایەكان و جومگە سەرەكییەكانی دەسەڵات و بڕیاردان، بوونی ژمارەیەكی زۆری پەرلەمانتاری ژنیش لە فراكسیۆنە كوردییەكان جێگەی خۆشحاڵییە، داواشیكرد، لە بەرامبەر پرسە نەتەوەییەكان و داواكارییەكانی كورد و ژنانی كورد هەموویان یەك هەڵوێست بن.
خانمی یەكەمی عێراق داواشیكرد ژنانی پەرلەمانتار لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چالاك بن و هاوتای پیاوان بن، هەموو پشتیوانییەكیشی بۆ دوپاتكردنەوە.
بابەتی زیاتر