دەرباز کۆسرەت رەسول لەگەڵ هەڤاڵانی مەڵبەندی هەولێر کۆبووەوە

  2022-12-05 14:29      216 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە


پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٥/١٢/٢٠٢٢ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر، دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ هەڤاڵانی مەڵبەندی ٣ی هەولێر کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە هەریەک لە هەڤاڵان (د. مەجید حەمەدەمین، حاجی مەسیفی، فەهیمە سابیر) ئەندامانی سەرکردایەتی ئامادەی بوون گفتوگۆکرا لەبارەی کاروباری حزب و کارەکانی سنووری مەڵبەندی هەولێر.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا دەرباز کۆسرەت رەسول کورتەیەکی لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق، پەیوەندی یەکێتیی لەگەڵ هێزو لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و عێراق پێشکەشی هەڤاڵانی ئامادەبوو کرد، دیدو تێڕوانینی یەکێتیی بۆ خستنەڕوو.
بەشێکی تری کۆبوونەوەکە تەرخان کرا بۆ کاروباری حزبی و ئۆرگانەکان، ئامادەبووان هاوڕابوون کە ژیانی حزبایەتی گەشەی زیاتری پێ بدرێت و ئۆرگانەکان چالاکانەتر کاربکەن، هەروەک جەخت لە گرنگی رۆڵ و پێگەی هەولێرو هەولێرییەکان لەنێو یەکێتیی کرایەوە.
کۆبوونەوەکە بە گفتوگۆی هەڤاڵانەو ئاڵوگۆڕی سەرنج و تێبینییەکان کۆتایی هات.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو