دەرباز كۆسرەت رەسول پێشوازی لە باڵیۆزی سوید دەكات
2022-12-05 11:11     124 جار بینراوە      کۆمێنت
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٥/١٢/٢٠٢٢ لە شاری هەولێر دەرباز كۆسرەت رەسول كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی كرد لە جیسیكا سفاردسترۆم باڵیۆزی سوید لە عێراق.
لە دیدارێكدا گفتوگۆ كرا لەبارەی دۆخی عێراق، هەرێمی كوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەكان، دەرباز كۆسرەت رەسول دیدو تێڕوانینی یەكێتیی بۆ پرسەكان خستەڕوو.
بەشێكی تری دیدارەكە گفتوگۆكردن بوو لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و سوید، هەردوولا هاوڕا بوون كە پەرەی زیاتر بە پەیوەندییەكان بدات.
رۆڵی لاوان و پەرەپێدان بە تواناكانیان بۆ ئایندەی كوردستان و عێراق، لەمڕووەوە هەردوولا گفتوگۆی جدیان كردو جەختیان لە رەخساندنی دەرفەتی زیاتر كردەوە بۆ لاوان.
بابەتی زیاتر