مەکتەبی سیاسی سەرەخۆشی لەبنەماڵەی عەمید عەبدوڵا محەممەد دەکات
2022-12-03 17:01     215 جار بینراوە      کۆمێنت
کۆچکردوو عەمید عەبدوڵا محەممەد
بۆ کوچی دوایی عەمید عەبدوڵا محەممەد لێپرسراوی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پرسەنامەیەکدا، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کۆچکردوو کردووە، ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان کەسوکار و خانەوادەی کاک عەمید عەبدوڵا محەمەد
بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆز و بەوەفا عەمید (عەبدوڵا محەمەد) لێپرسراوی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن ،هاوخەمی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین. لەخودای مەزن داواكارین کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری و ئارامی بەهەموولایەك ببەخشێت.
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بابەتی زیاتر