شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: دەبێت دادپەروەری هەبێت لەنێوان ئێزدییە رزگاربووەكان

  2022-12-01 16:25      152 جار بینراوە        کۆمێنت

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عێراق رایگەیاند، دەبێت دادپەروەری هەبێت لە نێوان ئێزدییە رزگاربووەكان.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە كۆشكی سەلام لە بەغداد چاویكەوت بە سەراب ئەلیاس بەرێوەبەری گشتی رزگاربووانی ئێزدی لەوەزارەتی كارو كاروبارباری كۆمەڵایەتی عێراق.
لەو دیدارەدا، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رایگەیاند، یەكێك لەدەستكەوتە گرنگەكان یاسای رزگاربووانی ئێزدی بوو كە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تێپەڕی، بەڵام گرنگ لەجێبەجێكردنیدایە، كەتا ئێستا بەشێك لەبڕگەكانی ئەو یاسایە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكان جێبەجێنەكراوە و دەبێت هەوڵبدرێت بەزووترین كات ئەو بڕگانەش جێبەجێ بكرێن و دادپەروەری هەبێت لەنێوان ئێزدییە رزگاربووەكان.
هاوكات بەڕێوەبەری گشتی رزگاربووانی ئێزدی سوپاسی خانمی یەكەمی عێراقی كرد كە پشتیوانی سەرەكیی كچان و ژنانی ئێزدی بووەو لەنزیكەوە ئاگاداری نەهامەتییەكانیان بووە، داواشیكرد پشتیوانییەكانی لەداهاتوودا بەردەوام بێت، وتیشی لەیاسای ئاسایشی خۆراك بودجەیەك بۆ بەڕێوەبەرایەتی كاروباری رزگاربووانی ئێزدی دانرابوو، بەڵام لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خەرج نەكراوە. 
داواشیكرد كارئاسانیی بكرێت لەدەستنیشانكردنی رزگاربووەكان و ئەو ئاستەنگ و رۆتینانەی كە هەیە نەمێنێت، بۆ ئەوەی بتوانن لەكەمترین كاتدا هاوكاری بكرێن. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو