‏بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ عەمار حەکیم دوا گۆڕانکارییە سیاسییەکانیان تاوتوێکرد

  2022-11-28 15:09      93 جار بینراوە        کۆمێنت
لایەنێک لە دیدارەکە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە.
لەدیدارێکدا گۆڕانکارییە سیاسییەکان و هەوڵەکانی سەرخستنی پرۆژەی چاکسازی و پشتیوانی لایەنە سیاسییەکان بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکومەت گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
لەدیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە یەکخستنی هەوڵەکان کردەوە لەپێناو دروستکردنی کۆدەنگی نیشتمانی بۆ چارەسەرکردنی ریشەییانەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و پاراستنی مافەکانی گەلی کورد لە چوارچێوەی دەستووردا.  
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەکێتی بۆ تەبایی و یەکهەڵوێستی نێوان لایەنەکان دووپاتکردەوە و رایگەیاند، ئامانجی ئێمە کاری پێکەوەیی و هەوڵدانە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و بونیادنانی داهاتوویەکی پرشنگدار. ئەو بەرنامەیەش کە پێشکەشمان کردووە و خاڵەکانی لە کارنامەی حکومەتدا جێگیرکراون، لەپێناو بەدیهێنانی ئەو ئامانجە باڵایەدایە کە خۆی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری، رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، یەکسانی و پارێزگاریکردن لە مافی هەموواندا خۆی دەبینێتەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو