بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیکرد لە وەفدی باڵای ھێزەکانی ‏حەفتا بۆ بەغدا

  2022-11-27 19:56      176 جار بینراوە        کۆمێنت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیکرد لە وەفدی باڵای ھێزەکانی ‏حەفتا بۆ بەغدا بە سەرۆکایەتی ‏لیوا روکن عومەر ساڵح، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی ھێزەکانی حەفتا و وەفدێكی یاوەری كە پێكهاتبوون لە لیوا روکن مەریوان محەمەد، فەرماندەی ھێزەکانی پشتیوانی دوو و وەھاب ھەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای دژەتیرۆر و دیار عومەر، جێگری فەرماندەیی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان.

‏‎لە دیدارێکدا كە خالید شوانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، لیوا روکن عومەر ساڵح، ئامانجی سەردان و كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ، سەرۆکی ئەرکانی سوپا و سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆر روونكردەوە و بەرچاوڕوونیدایە سەرۆک بافڵ. ئاماژەشی بەو پلان و بڕیارە نوێیانەدا كە لەپێناو پاراستنی سەقامگیریی وڵاتدا دراون و رایگەیاند، پەرەپێدان و فراوانكردنی هەماهەنگییەكان لەهەموو ئاستەكان دووپاتكرایەوە و رێككەوتن لەسەر چەند خاڵێك كراوە بۆ زیاتر رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و چەسپاندنی یاسا لە هەرێم و عیراق.

‏‎سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی وەفدە باڵاكەی هێزەكانی حەفتای كرد و ئاماژەی بە گرنگی و پێویستی ئەو هەوڵانەكرد كە لەپێناو پاراستنی ئاشتی و ئارامیدا دەنرێن و رایگەیاند، پاراستنی ژیانی هاوڵاتییان و بەرقەراربوونی ئاسایش لەناوچەكە بەندە بە ماندووبوون و هەوڵەكانی ئێوەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و یاساشكێنان، هەر بۆیە ئەركی ئێوەیە هەڵگری ئەم بەرپرسیارێتییە گەورەیە بن. وتیشی، فراواكردنی هەماهەنگییەكان لەڕووی سەربازی و هەواڵگرییەوە لەنێوان ئێوە و هێزە عیراقییەكان فاكتەرێكی گرنگی بەدیهێنانی ئەم ئامانجە باڵایەیە كە خۆی لە دابینكردنی ژیانێكی ئارام و سەقامگیر بۆ خەڵكەكەمان دەبینێتەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو