ئەمین بابەشێخ لەگەڵ وەفدێكی ڕەوتی ئازادی كوردستان كۆبۆوە

  2022-11-27 16:57      119 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمین بابەشێخ: سیاسەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ رۆژئاوای كوردستان یەكڕیزی و یەك هەڵوێستی  نێوان  لایەنەسیاسەكانە بۆ ڕووبەڕوبونەوەی گشت ئەوهەڕەشانەی كە مەترسیان لەسەرئەو ناوچەیە دروست كردوە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبارەگای مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی، هەڤاڵ  ئەمین بابەشێخ  ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندیەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  بە ئامادەبونی هەڤالان  سالار سەرحەد ئەندامی سەركردایەتی  و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەب، پێشوازی كرد لەبەرێزان سیامەند حاجۆ سەرۆكی ڕەوتی ئازادی كوردستانێ  و دكتۆر تارق جێگری ڕەوت .   
لەكۆبونەوەكەدا هەڤاڵ ئەمین  بابەشێخ  بە وەفدی میوانی ڕاگەیاند  ئێمە بارودۆخی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كورد لە رۆژ ئاوا بەرز  دەنرخێنین وهیواخوازین زمانی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن لەو پارچەیەی كوردستان پەرەی پێبدرێت و هەمووان كار بۆ پتەوكردنی بنەمای  كاری پێكەوەیی بكەن تاكو بتوانرێت لە ئاست ئەوهەڕەشە و مەترسیانەی كە لەسەرناوچەكە هەیە یەك دەنگ و یەك  هەڵوێست بن، لەبەشێكی تری وتەكانیدا لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندیەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وتی،  یەكێتی هەمیشە ویستویەتی هاریكاربین بۆ هەر هەنگاوێكی ئەرێنی كە لەبەرژەوەندی گەلەكەمان بێت لەوبەشەی كوردستان و هەموو ئومێدێكمان پارێزگاری كردنە لەوقەوارەیەكە بەڕێككەوتن و هەماهەنگیی لایەن و پێكهاتەكان دێنە دی .
ئەمین بابەشێخ  بۆ وەفدی میوانی دووپاتكردەوە وەك چۆن لەسەرەتای ڕوداوەكانی سوریا و ڕۆژئاوا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەڕووی مرۆییەوە دەرگای ئاوەڵابوە بۆ هاریكاریی وبەدەنگەوە هاتنی ئاوارە و لێقەوماوەكان، ئاوهاش لەم قۆناغ و بارودۆخەدا هەڵوێستمان بەو جۆرەیە و بەهیچ جۆرێك لەگەڵ ئەوەدا نین كوردی هیچ پارچەیەك  لە پارچەیەكی تر لەناكۆكی نێوان لایەنەكان بەكار بهێنرێن. 
هەر لەكۆبونەوەكەدا سیامەند حاجۆ، سەرۆكی ڕەوتی ئازادی كوردستانێ ئاماژەی دا بەوەی كە لەسەرەتای دامەزراندنی، ڕەوتەكەیانەوە كاریان بۆ خەباتی پێكەوەیی كردوە لە رۆژئاوای كوردستان وبەرژەوەندی گەلی كوردیان لەسەروو هەموو بەرژەوەندیەكەوە داناوەو هەمیشە بڕوایان بەوە بوە كە دانوساندنی ( كوردی – كوردی) ئامانجێكی لە پێشینەو گرنگیان بوە بۆ رۆشنكردنەوەی ئەو ئایندە ناڕوونەی كە ڕوی لە رۆژئاوا كردوە.
سەرۆكی ڕەوتی ئازادی كوردستانێ ئەوەی راگەیاند دابەش بوونی سیاسی لە رۆژئاوا كێشەو گرفتێكە و پێویستی بەچارەسەرێكی  یەكلاكەرەوەیە ئەگەر هەنگاوی جدی بۆ ئەو پرسە نەنرێت هەموان زەرەمەند دەبن، بۆیە ڕەوتەكەیان گشت هەوڵێكی لە پێناوی یەكڕیزی  لە رۆژئاوای كوردستاندا خستۆتەگەڕ. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو