لە ئیسپانیا بە ئامادەبوونی وەفدی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆنگرەی سۆسیال ئینتەرناسیۆنال دەستیپێکرد
2022-11-25 15:26     139 جار بینراوە      کۆمێنت
لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بە ئامادەبوونی وەفدی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆنگرەی سۆسیال ئینتەرناسیۆنال دەستیپێکرد
ئەمڕۆ ٢٥/١١/٢٠٢٢ کۆنگرەی سۆسیال ئینتەرناسیۆنال لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بە میوانداری پارتی سۆسیالیستی کرێکارانی ئیسپانیا دەستیپێکرد ، لە کۆنگرەکەدا سەرۆکی نوێی رێکخراو و سکرتێری نوێی رێکخراوەکە هەڵدەبژێردرێن ، شایانی باسە ، خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال سەرۆکی فەخری رێکخراوەکەیە ، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەندامی کارای رێکخراوی سۆسیال ئینتەرناسیۆنالە .
کارەکانی کۆنگرەکە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستیپێکرد و تا ئێوەارەی ٢٧/١١/٢٠٢٢ بەردەوام دەبێت ، وەفدێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سەرپەرشتی هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە بەشدارە ، چەندین پارتی سیاسی لە ووڵاتانی جیهانەوە بەشداری دەکەن ، وەفدی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا کۆدەبێتەوە دواتر چەندین دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی پارت و لایەنە سیاسییە جیهانییەکان ئەنجام دەدەن .
بابەتی زیاتر