سەرۆک بافڵ: خاتوو ژیان ژنێکی خەباتگێڕ و خۆڕاگر بوو لە رۆژانی سەختی خەباتدا
2022-11-24 22:08     239 جار بینراوە      کۆمێنت
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی بەشداریکرد لەپرسەی خاتوو ژیان محەمەد هاوسەری هەڤاڵ فەرید ئەسەسەرد، سکرتێری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
لەمیانی بەشداریکردن لە پرسەکەدا، سەرۆک بافڵ لەنزیکەوە پرسەو هاوخەمی گەیاندە بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان کە نموونەی باڵای خەبات و تێکۆشانن لەپێناو کوردستاندا.
سەرۆک بافڵ وتیشی، خاتوو ژیان ژنێکی خەباتگێڕو خۆڕاگر بوو لەڕۆژانی سەختی خەباتدا، لەخوای گەورە داواکارین بەبەهەشتی بەرینی شاد بکات و ئەمە دواناخۆشی بنەماڵەکەیان بێت.
بابەتی زیاتر