دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە وەفدێکی باڵیۆزخانەی سوید دەکات
2022-11-23 20:29     169 جار بینراوە      کۆمێنت
دیمەنێک لە دیدارەکە
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣/١١/٢٠٢٣ لە شاری سلێمانی دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پێشوازی کرد لە فیلێکس بنگتسۆن جێگری باڵیۆزی سوید لە عێراق و وەفدی هاوڕێی.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی عێراق، هەرێمی کوردستان و هەڵوێستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی پێشهات و گۆڕانکارییەکان، دەرباز کۆسرەت رەسول بەروونی دۆخەکەی بۆ وەفدی میوان شیکردەوەو هەنگاوەکان و هەڵوێستەکانی پێ راگەیاندن.
بابەتی زیاتر