كۆسرەت رەسوڵ عەلی پرسەنامەیەك ئاراستەی فەرید ئەسەسەرد دەكات
2022-11-23 11:41     166 جار بینراوە      کۆمێنت
كۆسرەت رەسوڵ عەلی، هاوخەمی خۆی بۆ كۆچی دوایی خاتوو ژیان محمد عەلی هاوسەری هەڤاڵ فەرید ئەسەسەرد دەردەبڕێت كە ئەمە دەقەكەیەتی:
برای بەڕێزم: كاك فەرید ئەسەسەرد
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو ژیان محەمەد عەلی هاوسەری جەنابتم بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی جەنابت و خانەوادە تێكۆشەرەكەتان دەكەم، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەك بدات و كۆچكردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
كۆسرەت رەسوڵ عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بابەتی زیاتر