سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی: رووداوە دڵتەزێنەکەی ئەمشەوی دهۆک خەمێکی گەورەی خستە دڵمانەوە
2022-11-22 00:53     254 جار بینراوە      کۆمێنت
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی لەبارەی تەقینەوەی تانکییە غازەکەی ئەمشەوی شاری دهۆک بڵاوکردەوەو دەڵێت: یەکێتی بۆ هەمووکارێکی پێویست لەپێناو پاراستنی ژیان و سەلامەتی برینداران ئامادەیەو هەماهەنگ دەبین.
ئەمەش دەقەکەیەتی…
رووداوە دڵتەزێنەکەی ئەمشەوی دهۆک و گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک خوێندکار، کرێکار، پۆلیس و ئەفسەری هێزەکانی ناوخۆ خەمێکی گەورەی خستە دڵمانەوە. هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەی کەسوکاری قوربانییەکانین و دڵمان لەگەڵ خەڵکە خۆشەویستەکەی دهۆکی ئازیزە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەمووکارێکی پێویست لەپێناو پاراستنی ژیان و سەلامەتی برینداران ئامادەیە و هەماهەنگ دەبین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بابەتی زیاتر