پەیامێك لە سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدی یەكێتیيەوە

  2022-11-21 12:09      225 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆكی یەكێتيی نیشتمانی كوردستان پەیامێكی بەبۆنەی رۆژی شەهیدى یەكێتیی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، بەردەوامين  لەهەوڵەكانمان بۆ بە گژداچوونەوەی نادادی.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند: ئێمە خوێنی رژاوی رۆڵەكانمان و خەم و ئازاری چەند ساڵەی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانمان لەیادنەكردووە، هەوڵەكانمان بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر، بەگژداچوونەوەی نادادی و ستەم و خزمەتكردنی زیاتری خەڵكە خۆشەویستەكەمانە، هێمای وەفاداری و دڵسۆزیمانە بۆ شەهیدان و ئەو بەها باڵایانەی رۆحی خۆیان لەپێناودا بەخشیووە".

ئاماژەی بەوەشكرد:" یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان خاوەنی مێژوویەكی پرشنگدارە لە خەبات لەپێناو ئازادی و سەرفرازیی خەڵكی كوردستان، دەبێت ئەمڕۆش بەهەمان رۆحییەت و بەسوودوەرگرتن لە ئەزموونی چەند ساڵە و رێبازی پیرۆزی سەرۆك مام جەلال و هاوەڵەكانییەوە، درێژە بەو خەباتە بدەین و كوردستانمان بگەیەنینە ئەو كەنارەی رووبارێك خوێنی لەپێناودا رژا".

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو