لە رۆژی شەهیدی یەكێتیی-دا كۆسرەت رەسول عەلی پەیامێك بڵاو دەكاتەوە
2022-11-21 11:08     106 جار بینراوە      کۆمێنت
لە رۆژی شەهیدی یەكێتیدا، بە شكۆوە لەبەردەم گڵكۆی پیرۆزی شەهیداندا سەری رێز و نەوازش بۆ سەرجەم شەهیدان دادەنوێنم، باشترین وەفا بۆ شەهیدان درێژەدانە بە كاروانی خەباتیان.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەو هێزەیە كە بەخوێنی شەهیدە سەربەرزەكانی لە سەنگەرەكانی بەرگری لە كورد و كوردستان، لەبەر پەتی سێدارە بە دروشمی كەم بژی و كەڵ بژی شكستی بە مەحاڵ هێنا، درێژەدان و پاراستنی ئەم كاروانە باشترین وەفایە بۆ هاوسەنگەرە شەهیدەكانمان.
ئەركە لەسەرمان كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان وەك بیلبیلەی چاومان بپارێزین و بە بەردەوامی خزمەتیان بكەین.
بژی كورد، بژی كوردستان
نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدانمان
كۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بابەتی زیاتر